ئەزموونی 16 ساڵ بێ دابڕان

بریکاری فەرمیی براندی (Apollo)ی ئینگلیزی لە سەرانسەری ئێراق. دابەشکاری باوەڕپێکراو بۆ براندەکانی: کۆمپانیای (Electrium) و براندی (Crabtree). براندی (Triax)ی دانیمارکی.

ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکان هەیە، ئەوەش هەوێنی کاری باشترە. بۆیە کارە نایابەکان بە ئێمە بسپێرە.

کار دەکەین لە بوارەکانی


  • دامەزراندنی سیستەمی کارەبایی مۆڵ، باڵەخانە و ڤێلاکان.
  • دامەزراندنی سیستەمی سەتەلایتی ناوەندی.
  • دانانی سیستەمی ئاگادارکردنەوە لە ئاگر (Fire Alarm).
  • دانانی کامێرای چاودێری.
  • دامەزراندنی ڕایەڵە (Network).
  • دانانی سیستەمی دەنگ و ڕووناکی.

چی پێشکەش دەکەین؟


  • کارەکانمان بە باشترین بەرهەم و سیستەمەکان ئەنجام دەدەین.
  • ستافێکی شارەزا و بەئەزموون لەگەڵتان دەبن، کە بەشێکیان بڕوانامەیان لە دەرەوەی وڵات بە دەست هێناوە.
  • بەر لە هەر کارێک، ڕاوێژتان پێ دەکەین و بەرچاو ڕوونیتان پێ دەدەین، لە چۆنێتیی ئەنجامدانی کارەکان.
  • لە پێناو سوود گەیاندن بە ئێوە و ڕەزامەندیی تەواوتان. بەرهەمی باشترین براندەکان بەکاردەهێنین.
  • دوای تەواوبوونی هەر کارێک، دەتوانین وەکو ڕاوێژکار لەگەڵتان بین.
ckbكوردی‎