ئەو براندانە بناسە کە بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەین

براندی (Apollo)ی ئینگلیزی، تایبەتمەندن لە پەرەپێدان و دروستکردنی پشکنەری ئاگر بە بەرزترین جۆرایەتی. بەرهەمەکانیان زیاتر لە 100 وڵات لە سەرانسەری جیهان دەپارێزێت. چەندین نووسینگەی سەرەکییان هەیە لەوانە بەریتانیا، ئەڵمانیا و چین. لە ڕێگەی دابەشکار و بریکارەکانەوە لە هەر 5 کیشوەری جیهان بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
ساڵی 2009 فەرمانی شاهانەیییان بەدەست هێناوە، کە بریتییە لە ڕێزلێنان لە پای ئەو ڕاژانەی پێشکەشی خێزانی شاژن کراوە.
کۆمپانیای ناری، تاکە بریکاری فەرمیی ئەپۆڵۆیە لە سەرانسەری ئێراق.

هەموو شتێک لە 100 ساڵ لەمەوبەرەوە دەستی پێ کرد. کاتێک جۆن کرابتری، دیزاینی سویچی خێرای کرد. براندی (Crabtree) یەکێکە لە براندەکانی (Electrium)ی ئینگلیزی. کە بنکەی سەرەکییان لە بەریتانیایە. خاوەنی بڕوانامەی (ISO 9001) و چەندین بڕوانامەی بەهێزی ترن. (Electrium) شارەزان لە دروستکردنی ئامێر و سیستەمی پاراستنی سێرکت. ئێکسسواراتی وایەرینگ و ڕێکخستنی کێبڵ.
بەرهەمەکانی (Crabtree) گونجاون بۆ ماڵ و شوێنی گشتی و بازرگانییەکان. لە سویچی ئاسایییەوە بۆ بۆرد و ڕێکخستنی کێبڵ و چەندین بەرهەمی ناوازەی تر.

براندی (Triax) بۆ 75 ساڵە کار دەکات لە داهێنان و دروستکردنی بەرهەم و چارەسەرەکان بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی ڤیدیۆ، دەنگ و نیشانەکان. بنکەی سەرەکیی (Triax) لە دانیمارکە. لە ڕێگەی سەدان دابەشکار و بریکاری فەرمییەوە، بەرهەمەکانیان لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردێت. بەرهەمەکانیان لە ماڵێکەوە تا شوێنە بازرگانییە گەورەکاندا بەکاردەهێنرێت.
دابەشکردنی سیستەمی سەتەلایت، کە باشترین جۆرایەتیی پێشکەش دەکات، لەگەڵ ئاسانیی لە بەکارهێنان. هەروەها چارەسەرەکانی (CATV) و (IPTV).

براندی (Kentec) براندێکی ئینگلیزییە و لە ساڵی 1985ەوە کار دەکات. ئامانجی سەرەکییان لە سەرەتای دروستبوونیانەوە، بریتییە لەوەی چۆن باشترین و بەهێزترین سیستەمی پشکنینی ئاگر دروست بکەن، کە زۆر بەخێرایی چالاک بێت و ئاگادارکردنەوە بنێرێت. براندی (Kentec) خاوەنی چەندین بڕوانامەی بەهێزە. بەناوبانگن بە دروستکردنی باشترین کۆنترۆڵ پانێڵەکان، بە پرۆتۆکۆڵی کراوەوە. چەندین ساڵە، کۆمپانیای ناری بەرهەمەکانی (Kentec) پێشکەش دەکات.
لە خانوو و ڤێلاوە، بۆ باڵەخانە گەورە و ئاڵۆزەکان، (Kentec) باشترین چارەسەرە.

بە ئەزموونی نزیکەی 100 ساڵەوە، براندی (Thorn)ی ئینگلیزی، خاوەنی باشترین ناوبانگن لە دیزاین و بەرهەمهێنانی چارەسەرەکانی ڕووناکی. لە شار و شەقامەکان، زانکۆ و پەیمانگاکان، نەخۆشخانە و یاریگا گەورەکان، تونێل و ڕێگا سەرەکییەکان. براندی (Thorn) جگە لەوەی بە باشترین جۆرایەتیی بەرهەمەکانی ناسراوە. بەڵام تەنیا ئەوەندە نییە، بەڵکو ئەو دیزاینەی ئەوان پێشکەشی دەکەن، بێهاوتایە. ئێمە لە کۆمپانیای ناری دەیان ساڵە بەرهەمەکانی (Thorn) دابین دەکەین.
هەمیشە لە کاتی دابینکردن و دامەزراندنی بەرهەمەکانی (Thorn). ئەو شوێنەی بۆی دابین دەکرێت، ڕەنگ و ڕووی دەگۆڕدرێت بۆ بێهاوتا. نەک تەنیا وەکو ڕووناکی. بەڵکو دیزاینی شوێنەکەش!